بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ڕایگەیاند: "بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکوو ٤٧ەمین سەرۆکی ئەمریکا".
بارزانی دەشڵێت: "هاوبەشی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لە کارکردنی پێکەوەیە لە نزیکەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەهای هاوبەش".
ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سوێندی دەستووری خوارد و وەک سەرۆکی ئەمریکا، دەستپێکی خولی دووەمی خۆی ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
News Code 224753
Your Comment