بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، وه‌كوو ۴۷مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سوێندى یاسایی خوارد‌و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م ڕۆژى دهستبهكاربوونیهتى له كۆشكى سپى تاوه‌كوو چوار ساڵى داهاتوو.
دواى ئه‌و ڕووداوه، مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكى بڵاو كردوه‌ته‌وه و دواى پیرۆزبایى له دۆناڵد تره‌مپ، نووسیویه‌تى: "پێكه‌وه ده‌توانین داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیاد بنێین".
مەزڵووم عەبدی له‌و پەیامه پیرۆزباییهیدا كه ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپى كردووه دەڵێت: چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکاین بۆ گەیشتن بەسەقامگیریی و تێکشکاندنی تیرۆر لە ناوچەکە و پشتیوانی کردن لە کوردستانی سووریا.
Your Comment