بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "بە ناوی سەرکردە و خەڵکی سووریا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک ۴۷هەمین سەرۆکی ئەمریکا. هەڵبژاردنی ترەمپ ڕەنگدانەوەی ئەو متمانەییە کە گەلی ئەمریکا پێیان داوە.
دەشڵێت: ''لە دڵەوە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک ترەمپ و خەڵکی ئەمریکا دەخوازم. "
لە بەشێکی دیکەی ڕایگەیاندراوەکە دەڵێت: "لە ۱۰ ساڵی ڕابڕدوودا بەهۆی ناساقاگیری و ئەو کارەساتەی لە ناوچەکە هەبوو، سووریا زیانمەند بوو، بەڵام ئێمە متمانەمان بە ترەمپ هەیە کە ئەو سەرکردەیە ئاشتی و سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
بە پەرۆشین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەشتنەوە، باوڕمان وایە، ئەم ئیدارەیە دەرفەت بۆ سووریا و ئەمریکا دروست دەرەخسێنێت کە پەیوەندیەکی هاوبەشی سوود بەخشی بۆ هەردوولا هەبێت."
دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ وەک ۴۷مین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، دوای دەست بەکاربوونیشی بڕیارە پێداچوونەوە بە پەیوەندی ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتان بکات.
Your Comment