بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌دهه‌م بارزانى ئاشکرای کردووه: "ئاگادارن دایکم چوو بەر ڕهحمەتی خوای گەورە، ئەمە بوو بەسێ ساڵ که سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان منی ئاوارەو دەربەرکردوه لەسەر سێ بەیاننامه‌ى سیاسیی کە ڕەئی جیاواز قبوڵنەکرا، پێم نەکرا لەم ماوەیەدا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم‌و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکی تر ناتبینمەوە".
ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، "خوا خێری بەڕێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنوسێت لەڕێگه‌ی ئەوەوە پەیوەندیی کرا بەھۆشیار زێباریی خاڵی مەسعود بارزانی‌و سیدادی برای کە ڕێگهبدەن ئێمە ئەمشەو تەرتیبات دەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی لە مەسیف و بۆ دواجار لەناو کفندا ڕومەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک ڕۆژ پرسە دەگەڕێتەوە سلێمانى، دایکێک کە ھاوسەرو دوو لەکوڕەکانی بەدەستی بەعسیەکان شەھیدبوون کە ئەمڕۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەڕێن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى پارتى بۆ دەستپێشخەریەکەی تاڵه‌بانى، ئه‌دهه‌م بارزانى نوسیویهتى: "وه‌ڵامه‌که به‌و شێوه‌یه بوه، وتویانه مانع نییە بێته‌وه، بەڵام نابێت پاسەوانەکانی له‌گه‌ڵى بێنه‌وه، له‌کاتێکدا پاسه‌وانه‌کانم له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه بۆم دابینکراوه، چونکه پێشتر له‌سه‌ر ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی، تەواوی پاسەوانەکانم دەرکران، به‌هه‌رحاڵ جه‌ختیشیان کردوه‌ته‌وه نابێت کاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه پرسه‌که‌ى دایکم هیچ که‌سێکم له‌گه‌ڵ بێت‌و ته‌نها خۆم بڕۆم، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه کە ھیچ باوەڕییەک نەماوەو فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى منیان دەرکردوە بەمادەی ۲۱ى یاسای تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان".
له‌و ڕووه‌شه‌وه ئه‌دهه‌م بارزانى ڕه‌خنه‌ى گرتوه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌م فه‌رمانى گرتن‌و ڕێگریکردنه له‌من لەو کوردستانەدایه کە بەشێکی زۆری پارێزگای دھۆک‌و ھەولێر بەھاوکاری پارتى لەدەستی داگیرکاراندایه، ئێستاش بەمشێوەیە وه‌ڵامی ھەموو چاکەکانو ڕزگارکردنیان لەشکستى سەدا سەد ئەگەر بەھانایانهوه نەچووبام، دەدەنەوە، بەبیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چیم کرد بۆ دایکی ئەو، که‌چى ئه‌وانیش دەستیانداوەته تەلەفۆن کردن بۆ خەڵک و ھەتا کوڕەکانیشم وتویانه، ئێمە وتوومانە مانع نییە بگەڕێتەوە بەو مەرجەیه کە بەتەنها بگه‌ڕێته‌وه".
Your Comment