بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "ئێمە هێزێکین خۆمان بە بەدیلی یەکێتی و پارتی دەزانین و پێشتر دووجار سەردانی ئێرانم کردووە و لەگەڵ بەپرسی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەرێم و بەغدا کۆ بوومەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندی لەگەڵ تورکیا "زۆر باشە" و لە ڕابردوودا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و لە داهاتووشدا سەردانی دەکاتەوە، ئەوانەی پێیان ناخۆشە "سەریان دای لە بەرد".
شاسوار عەبدولواحید لەبارەی گرنگی تورکیاوە دەڵێت: "تورکیا وڵاتێکی زۆر موهیمە لە ناوچەکەدا و ئێرانیش پێشتر وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە بووە و سەردانمان کردووە، وەکوو نەوەی نوێ پەیوەندیان لەگەڵ هەموو لایەکدا هەیە".
شاسوار عەبدولواحید لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هیچی نەوتووە، ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای ئاشکرابوونی سەردانەکەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
هەفتەی ڕابردوو وهزارهتی دهرهوهی تورکیا له پێگهی فهرمی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک بڵاوی کردهوه، نوح یڵماز بریکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانهوهی نهوهی نوێ کۆ بووهتەوه، بهڵام هیچ ئاماژهیهکی به ناوهڕۆکی کۆبوونهوهکه نهکرد.
Your Comment