بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد چاوی دەکەوێت بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و فواد حسێن، وەزیری دەرەوە و ئامانج لە سەردانەکەی دڵنیاکردنەوەی حکوومەتی عێراقە کە ئیدارەی نوێی سووریا دەیەوێت پەیوەندی نێوان دیمەشق و بەغداد بەردەوامیی هەبێت لە ئاستە جیاوازەکاندا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامانجێکی تری سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ کردنەوەی سنووری وشکانی نێوان سووریا و عێراق و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیانە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە ڕاگیرا بوون.
Your Comment