بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند ئەو ئاگای لە کۆبونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی نیە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دوو جار داوای کۆبوونەوەیان لە بەرەی گەل کردووە، تا ئێستا لەگەڵیان کۆ نەبوونەتەوە.
لاهوور شێخ جەنگی باسی لەوەش کرد، پێی وایە تا مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێدەهێندرێت، بەڵام ئەوان وەکوو بەرەی گەل جارێ بڕیاریان نەداوە بۆ بەشداری کردن لە حکوومەت یان هیچ شتێکی دیکە.
ئەوەشی خستەڕوو: "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کورستان، هیوایان بۆ خەڵک نەهێشتووەتەوە، من نەسیحەتیان دەکەم دەڵێم؛ کارێکی وامەکەن خەڵکی چەکتان لێهەڵبگرێت".
Your Comment