هێرشی ئیسرائیل دوایین نەخۆشخانەی غەززەی لە خزمەتگوزاری خست

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە کۆتا نەخۆشخانەی سەرەکی لە باکووری کەرتی غەززە لە خزمەتگوزاری کەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئۆپراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیل لە ۲۷ی ئەم مانگە لە دژی چەکدارانی حەماس، لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عدوان، نەخۆشخانەکە لەکار کەوتووە و توانای پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی نەماوە و سەدان کەس ناچارکراون نەخۆشخانەکە جێبهێڵن.

تەندروستیی جیهانی دەشڵێت، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانیان ئەوە دەردەخات کە لەمیانی هێرشەکەی ئیسرائیلدا، هەندێک بەشی سەرەکی نەخۆشخانەکە زۆر زیانی بەرکەتووە.

سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی، ۲۷ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۴، ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عدوان لە بەیت لاهیا کە دەکەوێتە باکووری کەرتەکە دەستپێکردووە و ئامانج لێی چەکدارانی حەماسە.

بزووتنەوەی حەماس ئۆپراسیۆنەکە بە هەڵکوتانەسەر دامەزراوە پزیشکییەکان ناودەبات و دەڵێت، پەیوەندیمان لەگەڵ تیمەکانی ئەو نەخۆشخانەیە نەماوە و چارەنووسیان نازانن.

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کردووە: سوپای ئیسرائیل تیمە پزیشکی و نەخۆشەکانی ناچارکردووە جلەکانیان دابکەنن و بەرەو شوێنێکی نادیاری بردوون.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، زانیارییان هەیە لەسەر بوونی چەکداری حەماس لەنزیک نەخۆشخانەی کەمال عەدوان و جەبالیا، ئەوان لەو ناوچانە ژێرخانیان هەیە و چالاکی ئەنجامدەدەن، لەبەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس رەتیکردووەتەوە هیچ ئەندامێکیان لە نەخۆشخانەکەدا هەبێت، دەشڵێن ئەو نەخۆشخانەیە بەڕووی هەمووان بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیشەوە کراوە بووە.

News Code 224617

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha