بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له ديدارێکدا له‌گه‌ڵ ئيسماعيل بێشکچى، بيرمه‌ند و کۆمه‌ڵناس و نووسه‌رى ديارى تورک و دۆستى گه‌لى کورد، سوپاس و پێزانينى گه‌لى کوردستانى بۆ پشتگيرى و بهرگريکردنى له مافه‌کانى گه‌لى کورد دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشيى له ئه‌رک و کاره‌کانى وه‌قفى ئيسماعيل بێشکچى، به‌تايبه‌تى له بواری کوردۆلۆژيدا کرد".
ئاماژە بەوەش کراوە، "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز بێشکچى، خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى کورستان و پێشکه‌وتنه‌کانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له پشتگيريى به‌رده‌وامى خۆى و وه‌قفى ئيسماعيل بێشکچى بۆ مافه ڕه‌واکانى گه‌لى کوردستان کرده‌وه، به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها به گهشبينييهوه ديد و بۆچوونى خۆى ده‌رباره‌ى داهاتووى گه‌لى کوردستان، خسته‌ڕوو".
له ديداره‌که‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ک له مامۆستايانى زانکۆى سەلاحهدين و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌قفى ئيسماعيل بێشکچى، ئاماده بوون.
Your Comment