بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى نیشته‌جێبوونى ماهیر ئه‌سه‌دى براى به‌شار ئه‌سه‌د له عێراق و به‌دیاریكراویش له سلێمانى بڵاو بوه‌وه،عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی وتووه: "ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد لە عێراق نییه".
میرى ئه‌وه‌شى وتووه، "ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە سەبارەت بەوەی کە ماهیر ئەسەد برای سەرۆکی پێشوی سووریا بەشار ئەسەد لە خاکی عێراق، ڕاست نین".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە ورد بن و ئاگاداربن لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.
شه‌وى ڕابردوو كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه حه‌ده‌س بڵاویكرده‌وه، ماهیر ئه‌سه‌د براى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سووریا ئێستا له شارى سلێمانى نیشته‌جێیه و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە داڵده دراوه.
Your Comment