سەرۆک شارەوانیەکی دیکە لە کوردستانی تورکیا لە کارەکەی دوور خرایەوە

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، جەودەت کۆناک سەرۆکی شارەوانی دێرسم لابرا و قەییوم لە جێگەی دانرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەریەكە لە جەودەت کۆناک، سەرۆکی شارەوانی دێرسیم  و مستەفا ساریگول، سەرۆکی شارەوانی ئۆڤاجیک لە ئەرکیان ڕاگیرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، جەودەت کۆناک سەرۆکی شارەوانی دێرسیم  بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی  چەکداری پەکەکە/کەجەکە" لە چوارچێوەی مەلەفی ژمارە ٢٠٢٢/٩٩ بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزادرا، بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی یەکەمی دێرسیم.

News Code 224405

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha