بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر عەلی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند: کۆنگرەی داهاتووی یەکگرتووی ئیسلامی دیزانیکراوە و زۆر ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ پرسێکی فکری تیادانابێت.
بەگوێرەی پەیڕەوی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەمینداری ئێستا ناتوانێت خۆی هەڵبژێرێت، چوونکە دوو خولەکەی خۆی تەواوکردووە، ئەوەی لە بیری ئەمینداری گشتی و کەسانی دەوروبەریدایە دوو سیناریۆیە.
۱- دەستکاری کردنی پەیڕەوەی ناوخۆ و رێگە خۆشکردن بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەمینداری ئێستا، بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتەکانی بدات.
۲- ئەگەر ئەوەش تەگەری بۆ دروستبوو، کەسێک بە ڕووکەش بکەن بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووە، لەگەڵ دروستکردنی ئەنجومەنێک، لەپێناو ئەوەی دەسەڵاتی ڕاستەقینە هەر بە دەست ئەمینداری ئێستاوە بێت و هەر خۆی بڕیاردەر و مەرجەع بێت.
Your Comment