بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایدن مەعرووف لهمیانی کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند: لهگهڵ ژمارهیهک لە نوێنەری پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونهتهوه و هاوڕان لهسهر ئهوهی که بە زووترین کات کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان پێکبهێنرێت.
ئاماژهی بهوهش کرد: "داوامان وایە کە نوێنەرانی پێکهاتەکان بەشداربن لە حکومەتی نوێ هاوشێوەی کابینەکانی پێشتر، بێگومان لە کابینەی نۆیەم زیاتر گرنگی بە ڕەوشی پێکهاتەکان دراوە و پاڵپشتیییەکی زۆر بۆ ئەم بابەتە هەبوە کە ئەوە بوەتە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نەتەوەکان لە هەرێم".
ئایدن مەعرووف باسی لهوهش کرد: "داوا دهکهین لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسی پێکهاتەکان بکرێت و بۆ 15 کورسی بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی بەشدارییان هەبێت چونکە لە ڕابردودا تەنها پێکهاتەی نەتەوەیی نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان هەبوو".
ئهوهشی خستهڕوو، داوا دهکهن که گرنگی زۆر بدرێت بە یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2015ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە پاراستنی ڕەوشی پێکهاتەکان و "دەبێت ئەم یاساییە بەشێوەیەکی کردەیی بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە"، هەروەها داوایشی کرد کە پێکهاتەکان مافی ڤیتۆیان هەبێت، هاوکات لە بڕیار و گۆڕانکارییەکاندا ڕاوێژیان پێ بکرێت.
Your Comment