تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی تورکیا

هەر یەک لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی تورکیا و ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرس و بابتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان بڵاو کردەوە.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەی یب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی له‌ ئه‌نقه‌ره له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" رایگه‌یاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا".

هەروەها سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان کۆبونه‌وه‌ و نیگه‌رانیى خۆیان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزیى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێکه‌وته‌کانى به‌سه‌ر ناوچه‌که‌وه‌ ده‌ربڕى، "هاوڕابوون که‌ پێویسته‌ هه‌مووان کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌کان بگیرێت و کێشه‌کان ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن".

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌ش کردووه‌، سەرۆک کۆمارى تورکیا و بارزانی جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا کرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه‌ چۆنیه‌تیى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌ر‌فه‌ته‌کانى کار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى تورکییان له‌ ناوچه‌ جیاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، تاوتوێ کرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا، به‌رده‌وامیى هاوکارى و پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و هاریکاریى هاوبه‌شی نێوانیانی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى که‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌که‌ى بۆ کار و وه‌به‌رهێنان له‌ بوار و که‌رته‌ جیاکاندا نیشاندا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌که‌، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که‌وه‌ بوون.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: له‌ دیداره‌که‌دا ئه‌ردۆغان هیوای خواست هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیاره‌ له‌ 20ـی مانگ به‌ڕێوه‌بچێت، ببێته‌ مایه‌ی خێر.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا رایگه‌یاندوه‌، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ به‌ره‌ی تورکمانی عێراقیش تێیدا ڕکابه‌ری ده‌کات، له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ له‌ که‌شێکی ئارام و سه‌قامگیر و به‌ لێکتێگه‌یشتنێکی گشتگیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، ئه‌ردۆغان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵکشانی به‌رده‌وامی گرژییه‌کان به‌هۆی هێرشه‌کانی ئیسرائیل و مه‌ترسیی لێکه‌وته‌کانی بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که‌ کرد و جه‌ختی کردۆته‌وه‌، تورکیا هه‌میشه‌ بایه‌خ به‌ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ده‌دات، هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیشی به‌رزنرخاندوه‌ به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ململانێکان.

 ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و نێچیرڤان بارزانی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان بو، له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا باسی له‌و پرۆژه‌یه‌ کردووه‌ که‌ زه‌مینه‌ خۆشده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری و سه‌قامگیری و برایه‌تیی ته‌واوی ناوچه‌که‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ سودی بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌بێت.

News Code 224238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha