نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گه‌یشته‌ توركیا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە توركیا و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ سێشه‌ممه‌ ۱۵ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ۲۰۲۴/۱۰/۱۶ به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ  ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

News Code 224237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha