بافڵ و قوباد تاڵەبانی ئەگەر راست دەكەن،  بسەلمێنن كە ئەو تۆمارە دەنگییە هی ئەوان نیە!

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی تۆمارە دەنگییەكەوە داوا لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەكات، بەرگریی لە ڕیسوابوونەكەیان بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڵگەیەكی دەنگیی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەركەوت، بافڵ و قوباد تاڵەبانی بەیەكەوە باس لە پیلانێكی ساختەكاریی گەورە دەكەن و سووكایەتیش بە شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە و تەنانەت دەنگدەرانی حزبەكەی خۆشیان دەكەن، لە لایەن هەریەک لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی و میدیاكانی یەكێتی و كەسانی سەر بەو حزبەوە هەوڵ درا لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی دەنگۆی ئەوەی كە گوایە ژیریی دەستكردە! گومان بخەنە سەر دروستیی بەڵگەكە.

لە بەرامبەردا نازم هەركی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هیچ گومانێک لە راستیی ئەو تۆمارە دەنگییەدا نییە و پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی بەرپرسیارە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان و خاوەن مێژووێكی گەورەیە و پێگەیەكی بەهێزی لە كوردستان و عێراق و هەموو ئیقلیمەكە و جیهانیشدا هەیە و هەرگیز ناچێتە نێو هەڵوێستێكی سیاسییەوە ئەگەر بە تەواوی باوەڕی پێ نەبێت.

ئەوەشی ڕوون كردەوە كە بافڵ و قوباد و یەكێتییش كاتێک دەڵێن ئەو تۆمارە دەنگییە راست نییە، ”درۆ دەكەن، ئەگینا ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەوانە و با غیرەتیان هەبێ و بەرگری لەو ڕیسوابوونەیان بكەن. ئەگەر بەجددییانە و راست دەكەن با لە دادگا سكاڵا بكەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان باش دەزانن تۆمارە دەنگییەكەیان راستە، بۆیە ناوێرن پەنا بۆ دادگا ببەن، چوونكە دەزانن ئەوكات لە دادگا زیاتر ڕیسوا دەبن".

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە وەک پارتی بە تەواوی بێمنەتین لەم ڕووەوە، ئەوە دادگە، ئەوە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ئەوە كونسوڵخانە و دیپلۆماتەكان، ئەوە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەكنیكی و دەنگ، هەر ڕێگەیەكی تر هەیە با تاقی بكەنەوە و بە بەڵگەوە بۆ خەڵک ڕوونی بكەنەوە كە دەنگەكە ڕاستەقینە نییە و وەڵامی میللەت بدەنەوە.

News Code 224207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha