بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێشوازیی لە ئاوارە سووری و لوبنانییەکان دەکات

لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، نزیکەی ٨ هەزار کەس لە هەردوو دەروازەی سنووری تاهیەی مەنبج و تەبقاوە چوونە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.

کوردپرێس: بە گوێرەی وتەی کاربەدەستانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەم چەند ڕۆژەی کۆتاییدا ٧ هەزار و ٧٣٠ سووری لەگەڵ ٢٢ هاوڵاتی لوبنانیدا لە هەردوو دەروازەی سنووری تاهیەی منبج و تەبقاوە دەربازی هەرێمەکانی کوردستانی سووریا بوون. هەروەها تەرمی ١٢ کەسی خەڵکی رەقا، تەبقا ومنبج کە لە هێرشەکاندا کوژراون هێنراونەتە هەرێمەکە.

نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە لوبنان لە ٢٤ی ئەیلولدا بۆ بەداوداچوونی کاروباری ئەو هاوڵاتییە سووریانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سووریا کۆمیتەیەکی پێکهێنا.

هەر بۆ چارەسەرکردنی کیشەی پەنابەران، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٢٩ی ئەیلولدا بۆ پێشوازی کردنی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە دەگەڕێنەوە لیژنەی 'مێزی قەیران'ی پێکهێنا.

مێزی قەیران بۆ ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە دێنە هەرێمەکە، کەمپ دروست دەکات و خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات. ئەو پەنابەرانەی کە هیچ کەس و خزمێکییان لە هەرێمەکەدا نییە، دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی ئەدنای لە ڕەقە و کەمپەکانی ئەریشە و ڕۆژ لە کانتۆنی جزیرە.

News Code 224172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha