سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی ڕادیۆ کوردپرێس

گوێبیستی سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە ڕادیۆ کوردپرێس بن.

گوندی گەڵاڵە لە قەزای شارباژێڕ لە باکووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە.

ڕوانگەی سووری بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازییان ڕەوانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا کرد. ئەم ڕێکخراوەیە لەبارەی ڕەوانەکردنی کاروانێکی هاوکاریی سەربازیی بۆ کوردستانی سووریا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، زانیاریی زیاتری خستووەتەڕوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ مەرجێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ نەکراوە و ئەو هەڵسەنگاندنەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.

عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەو شێوازە حکومڕانیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، مۆدێلەکەی بەسەرچووە و دڵی خەڵکی لەگەڵ نەماوە، ئەوەی ماوەتەوە کەوتووەتە سەر دوو شت، یەکەمیان هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت، دووەم ئەوەیە خەڵکی بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی فورات و ئەنجوومەنی سەربازی ڕەقە کۆ بووەوە و داوای کرد ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان دژی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش چڕتر بکرێنەوە کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و خەڵکی سڤیلی کوردستان. 

کاوه‌ عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د ڕێکخه‌ری ژووری حکوومه‌تی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەگەری بەشداری نەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەیان دەڵێت، "هیچ بڕیارێکی وا نییە و تەنیا دەنگۆیەکە؛ ئەویش سەرچاوەکەی نادیارە.

News Code 224113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha