سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم بەشداریی لە نمایشی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست کرد

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی،  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خولی۲۳۳ـیەمین ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی،  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵ بووم کە بەشداریم لە نمایشی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست کرد، پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکه‌م.

قوتابییانی نێودەوڵەتیی لە خولی ۲۳۳ لە ئەکادیمیایی سەربازی ساندرهێرستی شاهانەی بەریتانیا، مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرت.

یەکێکیش لە دەرچووانی ئەو ئەکادیمیایە ئارین بارزانی بوو، کە لە نێو ۲۹۰ کەسدا مەدالیایی پێ بەخشرا، کە هێمای پاشای بەریتانیای لەسەرە.

ئەو مەدالیایە لە ساڵی ۲۰۱۶وە دەدرێتە ئەو قوتابییانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەو خولەدا بەشداربوون، لە کۆرس و تاقیکردنەوەی سەربازی ئەکادیمیایی شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا.

ئەکادیمیای سەربازی شاهانە دوو سەدەیە دامەزراوە، لە ژێر ناوی خزمەت بکە تاکو سەرکردایەتی بکەی، لەو ئەکادیمیایە چەند جۆرێک کۆرس وەردەگرن، لەوانەی کۆرسی ماوە کورت کە هەشت هەفتە دەخایەنێت، لەگەڵ کۆرسی ماوە درێژ کە ۴۴ هەفتە دەخایەنێت.

ئەکادیمیای سەربازی شاهانە ساندهێرست کۆلێژێکی سەربازی کۆنی بەریتانیایە کە لە ساڵی ۱۸۰۲ دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بە ناوەندێکی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت.

ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەفسەرانی سوپای بەریتانیا لە ئەکادیمیاکەدا، هەروەها ڕاهێنان بە هەموو ئەو قوتابیانە دەکرێت کە لەم زانکۆیە وەرگیراون، قوتابیانی ئەم زانکۆیە پێکدێت لە کور و کچ، هەورەها بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا و کۆلێژی ساندهێرس هاوتای کۆلێژی ڕۆیاڵ ناڤاڵ بەریتانیا و کۆلێژی کرانوێڵی هێزی ئاسمانی شاهانەی سوپای بەریتانیایە.

News Code 223929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha