فراكسیۆنی گۆڕان: هەرێمی كوردستان لەبەردەم داگیركاری و جینۆسایدی سەربازی و ژینگەیی توركیادایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و پرۆسەی بڕینەوەی دار و سەوزایی چیاکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لەبەردەم داگیركاری و جینۆسایدی سەربازی و ژینگەیی توركیادایە.

کوردپرێس:

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و پرۆسەی بڕینەوەی دار و سەوزایی چیاکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لەبەردەم داگیركاری و جینۆسایدی سەربازی و ژینگەیی توركیادایە.

فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردوە، یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد سەبارەت بە لەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و وێرانکردنی (76) گوند و پچڕاندنی تەزوی کارەبای ئەو گوندانە و زیان گەیاندن بە ژینگە و دارستانی ئەو ناوچەیە.

دەشڵێن،" هەرێمی کوردستان لەبەردەم داگیرکاری و جینۆسایدی سەربازی و ژینگەیداییە، بەتایبەتی دەڤەری بادینانی دەلال، هێزی سەبازی تورکیا بە قوڵایی (40) کیلۆمەتر لەخاکەکەماندایە ژینگەکەی دەسوتینێ و دەشێوێنی."

News Code 2239

Your Comment

You are replying to: .
captcha