ئەفسەرێکی پلەبەرزی پارتی گیانی لەدەست دا/ پۆلیسی هەولێر: کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی کەسێک لە شەقامی ۱۵۰ مەتری هەولێر کرد و دەرکەوت ئەو هاوڵاتییە بە چەکی کڵاشینکۆڤ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ۴:۳۰ ئێواره ڕووداوێكى گيانلەدەستدان له شەقامى لاوەكى ۱۵۰ مەترى هەولێر نزيک يەکەکانى نيشتەجێبوونى سلاڤا ستی هەبوو.
لە راگەیەنراوی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، تيمەكانى بەڵگه و تاوانى هەولێر و تيمەكانى  كامێراى چاودێرى چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاييەكان دوای گەياندنى تەرمەکه بۆ پزيشكى دادی، دەرکەوت کە هاوڵاتيیەک به ناوى موحسین محەمەد ڕەشيد كه پيشەی  ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه، كه به تەنيا بوە له ناو ئۆتۆمبێلە تايبەتەكەى خۆيدا.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لیوا موحسین محەمەدە و ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە هەمان کاتدا هاوسەری ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

News Code 223722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha