بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە فەرمى محەمەد بن عەوز، نێردەى هەمیشەیى سوڵتاننشینى عومان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانى یۆنامى لە عێراق و پڕکردنەوەى پۆستەکەى جێنین پلاسخارت دەستبەکاربوو.
پێشتریش سەرچاوەیەک لە یۆنامى بە کەناڵ۸ـی وت، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان محەمەد بن عەوزى، بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکەى جێنین پلاسخارت دیاریکردووە.
دواى پێنچ ساڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق نامەی ماڵئاوایى پێشکەشکرد و لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، نەتەوەیەکگرتووەکان عەسای سیحراوی لا نییە، هاوسەنگی نێوان ململانێ و ئاشتی یاخود هەژاری و خۆشگوزەرانی، بەندە بە ئیرادەی سیاسیی وڵاتەکان.
ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە کۆی دەنگ لەسەر داوای بەغداد بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی ۲۰۲۵ یۆنامی لە عێراق بکشێتەوە کە زیاتر لە ۲۰ ساڵە لەو وڵاتەدایە.
Your Comment