کوردپرێس: دەقی یادداشتەکەی مەسعوود عەبدولخالق کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسووک بڵاوی کردۆتەوە
تورکیا چه‌ند جارێکه چه‌کی کیمیاوی له هه‌رێمی کوردستان له‌دژی کوردانی سه‌روو به‌کارده‌هێنێ-له‌و ڕۆژانه‌ش، شوێنه‌که‌شی ئه‌وناوچه‌یه که له‌ژێر ده‌سه‌لاتی حکوومه‌تی هه‌ریم (زۆنی برایانی پ‌دک)ه، بۆیه زیاتر له‌ئیستا و داهاتوو ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان، ئه‌و کاره‌ش زۆر قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ولی، به‌تایبه‌تی ماده‌ی (۸) بڕیاڕی ژ: (۳۳۳۰- د:۲۲، ۱۹۷۷- الجمعية العامة)، و له‌خودی یاساکانی عیراقیش ماده‌ی ۱۳۲ی ده‌ستوور و ماده‌ی ۲۰۴ی القانون المدنى رقم \ ۱۴۰ لسنة ۱۹۵۱، ..زۆری تریش واده‌کا ئه‌وه‌ی به‌شدار بووه یان یارمه‌تیده‌ر بووه تووشی دادگایی زۆر قوڕس ببێت تاڕاده‌ی له‌سێداره‌دان یان حوکمی هه‌تا هه‌تایی وه‌ک سه‌رۆکی سربیا (سلودوڤان).
ڕه‌نگه سه‌رکرده کورده‌کان بڵێن خۆ ئیمه ئه‌و چه‌که‌مان به‌کار نه‌هێناوه ئه‌وه تورکیایه ...چونکه هه‌رێم وحکومه‌تی هه‌ریم ده‌ستوریه بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی ده‌ولی و عیراقی له ئه‌ستۆیه ، یان له‌ئیستاوه هاواری خۆتان به‌به‌یانێکی فه‌رمی ده‌رببڕن وئه‌ستۆ پاکی خۆتان جاڕ بده‌ن ..ئه‌گینا له‌و دۆسیه‌یه ده‌رناچن، ئه‌زمونمان هه‌یه کاتی خۆی له‌سه‌رده‌می عوسمانی (ووردتر له‌سه‌رده‌می حوکمی ئیتحادوترقی ۱۹۱۵ز) که کیمیاوی و جینوساید دژی ئه‌رمه‌ن به‌کارهات له‌نێوگیراوه‌کانی تاوانباران هه‌ریه‌که له سه‌رکرده‌ی کوردان (برنجی زاده فه‌وزی) و (تیگرال زولفی به‌گزاده‌ی) تێدا بوو له‌که‌ممپێکی به‌ریتانیا سالی ۱۹۱۹ز به‌هه‌مان هۆ.
خۆ له‌بیرتانه ئه‌و ئافره‌ته ئه‌لمانیایه‌ی ڕاده‌ستی تورکیا کرابوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ریم چه‌نده بوه ئه‌زیه‌ت و ناوزڕاندن، خۆ له‌بیرتانه ئه‌و چه‌کداره کورده‌ی له‌لیبیا گیرا چه‌نده ناوی ئیوه‌ی زڕاند ...ئاگادار بن تاوانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دادگاییه‌کی زۆر به‌دوای خۆی ده‌هێنێ ڕازی مه‌بن چ وه‌ک ویژدانی کوردایه‌تی چ وه‌ک مرۆڤایه‌تی ..ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش نه‌بوو هه‌ر بۆ چاره‌نوسی خۆتان.
Your Comment