سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی تایبەت بە عێراقی درێژ کردەوە

بەشی جیهان- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی نیشتمانیی تایبەت بە عێراقی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بنیاتنانەوەی عێراق و پارێزگاریی لە دامەزراوە سیاسی، ئیداریی و ئابوورییەکان لە عێراق، باری نائاسایی نیشتمانیی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

بەوتەی بایدن، هێشتا هەڕەشەی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی، لەسەر عێراق و ئەمریکا بوونی هەیە.

بەبڕیاری جۆرج بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ساڵی ۲۰۰۳ باری نائاسایی لە عێراق ڕاگەیەنرا، بەگوێرەی بڕیارەکەی بایدن، تا ۲۲-۵-۲۰۲۵ باری نائاسایی نیشتمانیی ئەمریکا لە عێراق کاری پێدەکرێت.

News Code 223537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha