سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کۆتاییهاتنی ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ وڵاتەکەی ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محه‌مه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد و داوایکرد، له‌ ۳۱ی ۱۲ی ۲۰۲۴ کۆتایی به‌کاره‌کانیان بهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی نووسراوێک که‌ واژۆی محه‌مه‌د شیاع سوودانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کراوه‌ تێیدا داوای کۆتاییهێنان به‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی له‌ عێراق کردووه‌ و ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، عێراق چیتر پێویستی به‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نییه‌، داوای ته‌واوکردنی کاره‌کانی ده‌کات له‌ کۆتایی ساڵی ۲۰۲۵دا.

له‌ نامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ حکوومه‌تی عێراق خواستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاریکاری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئاژانسه‌کانی، وه‌ک هاوبه‌شی بنه‌ڕه‌تی له‌ هێنانه‌کایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌ ئابووری و ژینگه‌ییه‌کان له‌ عێراق و ناوچه‌که‌دا و داواشیکردوه‌، له‌ ساڵی ۲۰۲۵ یۆنامی کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی رێکاره‌کانی په‌یوه‌ندار به‌ داخستنێکی "به‌رپرسانه‌" بکرێت.

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، حکوومه‌تی عێراق ئاماده‌یه‌ شاندێک بنێرێت بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌مه‌به‌ستی ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی میکانیزمی داخستنی یۆنامی، هیواداریشین، "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێک ده‌ربکات بۆ دیاریکردنی واده‌یه‌ک بۆ کۆتاییهێنان به‌ ئه‌رکه‌کانی یۆنامی له‌ عێراق".

 نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی) نێرده‌یه‌کی سیاسییه‌ و له‌ ساڵی ۲۰۰۳ به‌ بڕیاری ژماره‌ ۱۵۰۰ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داوای عێراق دامه‌زراوه‌، له‌وکاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ساڵی ۲۰۰۷ ده‌وره‌که‌ی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ ۱۷۱۰ فراوان کرا که‌ ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌راوێژپێدان و هاریکاریکردنی حکوومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌بینێته‌وه‌.

News Code 223479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha