نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، ۰۵-۰۵-۲۰۲۴ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆ دەبێتەوە.

هەروەها ڕایانگەیاندووە نێچیرڤان بارزانی مەبەستیێتی، پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران تووندوتۆڵ و باشتر بکات.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی ڕابردوو سەردانێکی چەند ڕۆژەی بۆ بەغدا کرد.

لە ۱۰ ساڵی ڕابردوودا، ئەمە چوارەم جارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات. پێشتر دوو جار وەکو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جارێک وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانی کردووە.

News Code 223444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha