بایەخ بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکى سێناتى ئه‌مریکى کۆ بووه‌وه‌ و جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاریکاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێکی ئه‌مریکی به‌ سه‌رۆکایه‌تی  سیناتۆر جۆنى ئێرنتس و سیناتۆر تێد با‌د و ژماره‌یه‌ک له‌ یاوه‌رانیان کۆ بووه‌ته‌وه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، کێشه‌کانى هه‌ولێرـبه‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى، تاوتوێ کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌، شانده‌که‌ به‌رده‌وامیى پشتیگریى ئه‌مریکاى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "ئه‌مریکا وه‌ک هاوپه‌یمانێک بایه‌خ و گرنگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌دات". هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌یان له‌ تێکشکاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقدا کرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریى سێنات و کۆنگرێسى ئه‌مریکاى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاریکاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کرده‌وه‌.

News Code 223439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha