ئێران و عێراق گواستنەوەی گەشتیاری لەڕێگای ئاوییەوە دەست پێدەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕێككەوتنێكی بەرایی نێوان عێراق و ئێرانی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە رێگای شەتولعەرەبەوە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقدا  هاتووە:  "ئەحمەد جاسم ئەسەدی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی، بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ نوێنەرانی بەندەرەكان لە دیوی ئێران كردووە، بۆ هاندانی گواستنەوەی گەشتیاران لەنێوان هەردوو لایەن لە ڕێگەی شەت ئەلعەرەبەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم هێڵە پێویستە بۆ ئاسانكاری گواستنەوەی گەشتیاران لەنێوان هەردوو وڵاتدا، بەتایبەتی لە وەرزەكانی بۆنە ئاینییەكان، بۆ كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغییەی كە لە بەندەرەكانی وشكانیدا ڕوودەدات".

هەروەها دەشڵێت: "كۆمپانیاكە بەندەرێكی ئامادەیە بۆ  لە گەشتیاران و بەلەمەكانی هەردوو وڵات مۆدێرن و پارێزراون بۆ گواستنەوەی سەرنشینەكان و ئامرازی ڕزگاركردنیشیان تێدایە".

ڕوونیشی كردەوە، "گواستنەوە لە نێوان بەندەرەكانی ئێرانی خوڕەمشار و ئەشار لە كەناراوەكانی شەتولعەرەب دەبێت بەهۆی ئاسانیی گواستنەوە بە بەلەمەكانی ئێستا كە لەبەردەستدان، كە باشترین و خێراترینن بۆ  هاتوچۆی تاكسی ئاو".

News Code 223429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha