عێراق بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا ۱۰ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، پلانی دروستکردنی ۱۰ بەنداو لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری، ئامادە کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند،  لەژێر رۆشنایی توێژینەوەی ستراتیژیی وەزارەتەکەمان بۆ پرسی ئاو و زەوییە کشتوکاڵییەکان، دروستکردنی زیاتر لە ۱۰ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە کە بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری بەکاردەهێندرێن".

ناوبراو دەشڵێت: "پلانی بەنداوەکانمان داڕشتووە و خستوومانەتە نێو بەرنامەی کاری وەزارەتەکەمان لە بودجەی فیدراڵی. هەروەها کارەکانمان بەردەوامن بۆ دیزاینکردن و دواتر جێبەجێکردنیان".

News Code 223382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha