پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا کران

بەشی سووریا- پێنج مووشەک لە سنووری پارێزگای مووسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمشەو یەکشەممە لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی بڵاویکردەوە: "پێنج مووشەک لە شارۆچکەی زومار لە عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کران".

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە دەبێتە یەکەم هێرش لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا کە لە سەرەتاکانی مانگی شوباتەوە گرووپە چەکدارەکان لە عێراق دژی هێزەکانی ئەمریکا هێرشەکانیان ڕاگرتووە.

ئەو ئاژانسە باسی لەوەشکردووە، لە بەرامبەریشدا لە لایەن سیستەمی بەرگری بنکەی سەربازی ئەمریکاوە سەرجەم مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە.

News Code 223378

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha