ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو تەوەرانەی بەرپرسانی ئەمریکا هانی عێراقی پێدەدەن، چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێمە ئەوەش لە ڕێگەی گفتوگۆ و بنەمای دەستوورییەوە.
سەفین دەزیی باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بیستمان و دڵی خۆشکردن، جەختکردنەوەی بوو لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆوە، چوونکە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بە لای ئەمریکاوە گرنگە، هەروەها داوا دەکەن نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.
Your Comment