چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە گرنگیی پێدەدرێت

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشتنتن مانادارە، لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپێشچووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو تەوەرانەی بەرپرسانی ئەمریکا هانی عێراقی پێدەدەن، چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێمە ئەوەش لە ڕێگەی گفتوگۆ و بنەمای دەستوورییەوە.

سەفین دەزیی باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بیستمان و دڵی خۆشکردن، جەختکردنەوەی بوو لە  چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆوە، چوونکە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بە لای ئەمریکاوە گرنگە، هەروەها داوا دەکەن نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.

News Code 223358

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha