بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت روونیشیکرده‌وه، پێشبینی دەکات یه‌کێکی دیکه له ته‌وه‌ره‌کانی سه‌ردانه‌کەی سوودانی په‌یوه‌ست بێت به گرنگی به‌رده‌وامی پەیوەندییە باشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، که ماوه‌یه‌که کاری بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌کرێت، هاوکات باس له پێشکەوتنەکانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نەوت ده‌کرێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتیشی: "گرنگە هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبکاته‌وه و گفتوگۆکان له‌باره‌ی مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له چواری بوودجه‌ی عێراقدا به‌ره‌و پێش بچن".
په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکییه وتوویه‌تی، "زۆر چالاکانە بەشداربووین لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکانیان، لەنێویاندا پەرلەمانەکەیان".
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دووپاتی کردەوە کە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەسەر ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی، وزە، ئاو و وەبەرهێنانی بازرگانی لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق و چاکسازی لە بانکەکاندا دەبێت.
Your Comment