مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بخرێته‌ سه‌ر بوودجه‌ی حاكیمه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، پێویسته‌ دوای جه‌ژن یاسای بوودجه‌ هه‌مواربكرێت و مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بخرێته‌ سه‌ر بوودجه‌ی حاكیمه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری بۆ سایتی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، "پێویستە دوای جەژنی ڕەمەزانی یاسایی بودجە ھەموار بکرێتەوەو مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر بوودجەی حاکیمە و لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت".

دەشڵێت "پرۆسەی ناردنی مووچە لە بەغدا زۆر رێکاری پێویستە تاوەکو دەگاتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەگەر یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە کێشەی ناردنی مووچە نامێنێت".

بەوتەی ڤیان سەبری "پێویستە سەرجەم فراکسیۆنەکان بەتایبەت فراکسیۆنە کوردییەکان پاڵپشتی لەوە بکەن بۆ ئەوەی یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە و مووچەی مانگانە لە کاتی خۆی ڕەوانە بکرێت بەبێ دواکەوتن بۆ ئەوەی ھیچ گرفتێکی بۆ دروست نەکرێت".

هاوکات باسی لەوەشکردووە "وەکو فراکسیۆنی پارتی پشتگیری لە رێککەوتنی ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەین بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆی ڕەوانە بکرێت".

جەتی لەوەشکردوەتەوە "دوای مووچە پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسایی بودجە بەتەواوی ڕەوانە بکرێت، چونکە لە یاسایی بوودجە ئاماژەی پێکراوە و مافی ئێمە تەنھا مووچە نیە، بەڵام ئەولەویەت بۆ مووچەیە".

News Code 223314

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha