بەرپرسێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوای تەقە لێکردن بریندار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان تەقەی لێکرا لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە هەولێر و حیزبەکەشی داوا دەکات بەزووی تەقەکەرەکان بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم حەسەن لەمبارەوە بە ڕووداوی  ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی لە سەردانیکردنی بارەگای مەڵبەندەکەمان دەگەڕامەوە، نزیکی کاژێر 12:30ی بەرەبەیانی 6ی نیسان لە نزیک ناحیەی دارەتووی هەولێر دوو کەس بە ماتۆڕسکیلێک تەقەیان لێکردم و برینداریان کردم و  چەندین گوللەشیان لە ئۆتۆمبێلەکەم دا.

ئیبراهیم حەسەن وتیشی: "گولەیەک بەردەستم کەوتووە، بەڵام برینەکەم سەخت نییە و چوومەتە نەخۆشخانە و چارەسەرم وەرگرتووە و تەندروستیم باشە، ئێستاش گەڕاومەتەوە ماڵەکەی خۆم".

لەبارەی تەقەکەرەکان ئەو بەرپرسەی سۆسیالیست گوتی، تەنیا ئەوەندەم بینیوە کە دوو کەس بوون و ماتۆڕیان پێبوو و تەقەیان کرد و زوو دوورکەوتنەوە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی ئیفادەی من و زانیاری لەسەر رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هەروەها، دکتۆر فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە رووداوی گوت، "پێویستە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و ئاسایشی هەولێر بەزووی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و ئەو دەستە ناحەزە بدۆزنەوە کە ویستوویانە زیان بە بەرپرسەکەمان بگەیێنن و بیکوژن".

فەرهاد تۆفیق گوتیشی، "ئێمە نازانین ئەو دەستە کێبووە کە ئەو کارەی کردووە و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانین، بەڵام هەر کەسێک بێت ویستوویەتی لەم کاتەدا ناکۆکییەکان زیاتر بکات و پێگە و ناوی پارتەکەمان ناشرین بکات، هەر بۆیە داوا دەکەین بەزووی بدۆزرێتەوە و بە سزای خۆی بگەیێندرێت".

News Code 223312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha