بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە ۳ی نیسانی ساڵی ۲۰۲۴ دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵاكهی مستهفا سهند، ئهندامی لیژنهی دارایی عێراق لهبارهی ناردنی ۶۱۸ ملیار دینارهكهی بۆ ههرێمی كوردستان رهتكردهوه.
پێشتر مستەفا سەند، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سكاڵایەكی تۆماركرد، لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە تەمویلکردنی هەرێمی کوردستان بە بڕی ۶۱۸ ملیار دینار.
ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، پێچەوانەی یاسایی بوودجەی عێراقی فیدراڵییە.
Your Comment