ڕوونکردنەوەی پارتی دیموکرات لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  وتەبێژی پارتی  رایگەیاند، حزبەکەی لە سەر هەڵوێستی خۆی پێداگرە و هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبووڵ ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دەزگایەكی میدیایی هەواڵێک بڵاوكراوەتەوە كە گوایە پارتی داوای دواخستنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بۆ كاتێكی تر كردووە بۆ ئەوەی بە هەمان مەرج و ڕێوشوێن و یاساکانی ئێستا، بەشداری لە هەڵبژاردن بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و پارتی لە سەر هەڵوێستی خۆی پێداگرە و هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبووڵ ناکات و بە پێویستی دەزانێ هەموو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاساییەكان لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن و ڕاست بكرێنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوەش لە پێناو ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دەستووری بەڕێوە بچێت و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە مافی دەنگدانیان هەبێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەستکاری نەکرێن.

وتەبێژی پارتی باسی لەوەشکردوە، دواخستنی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەک لەگەڵ پارتی باس کراوە بۆ ئەوەی پارتی بەشداریی هەڵبژاردن بکات و لێرەوە دووپاتی دەکەنەوە کە پارتی هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردنێکی دەستووری و شەفاف و بێگەردە و ئەگەر هەڵبژاردن بۆ كاتێكی تریش دوابخرێت دەبێ ئەو ڕاستكردنەوە دەستووری و یاسایی و تەکنیکیانە ئەنجام بدرێن كە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد پێویستە.

News Code 223289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha