٢١ ئازار ٢٠٢٤ - ١٠:١٧
نەورۆز؛ عادەتێ موبارەک

بەشی فەرهەنگ و هونەر- شاعیر و متەسەوفی گەورە ئەحمەدێ  خانی (۱۶۵۰ - ۱۷۰۷) نزیکەی سێ سەدە و نیو لەمەوبەر لە داستانی "مەم و زین"دا نەورۆزی بە "عادەتێ موبارەک" ناوبردووە و بە وشە تابلۆیەکی ڕەنگینی جەژن و شادیی نەورۆزی ساڵانی نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمی بۆمان نەخشاندووە.

کوردپرێس:

تەنیا بەیتەکانی "مەم و زین" بەسن بۆ وەڵامدانەوەی ئەوانەی کە هەموو ساڵێک لەم ڕۆژانەدا لەژێر کاریگەریی شۆڤێنیزمی نەتەوەیی و ئایینیی ئەوانی تردا نەورۆز بە دیاردەیەکی نامۆ بە مێژوو و کولتووری گەلی کورد لە قەڵەم دەدەن و داوای قەدەغەکردنی دەکەن.

نەورۆز؛ عادەتێ موبارەک

هەموو جەژنە ئاینی و نەتەوەیییەکانی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان پیرۆزن، بەڵام هیچیان وەک نەورۆز سەرجەم کورد بە هەموو ئایین و مەزهەبەکانییەوە لەژێر چەتری خۆیدا کۆ ناکاتەوە.

نەورۆز؛ عادەتێ موبارەک

ڕۆژا کو دبوویە عیدێ نەورۆز

تەعزیم ژ بۆ دەما دل ئەفرۆز

بالجمله دچوونە دەر ژ مالان

حەتتا دگەهشتە پیر و کالان

سەحرا و چەمەن دکرنە مەسکەن

بەیدا و دەمەن دکرنە گولشەن

مەبنی ل وی عادەتێ موبارەک

شەهری و سوپاهیان ب جارەک

با ژێر و کەلات و خانی بەردان

تەشبیهی ب نژدەیان و جەردان

هندەک ب پەیایی چوونە باغان

هندەک ب سواری چوونە راغان

یەعنی کو دهاتە بورجێ سەرسال

قەت کەس نەدما د مەسکەن و مال!

ئەحمەدێ  خانی

News Code 223242

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha