بەشی فەرهەنگ و هونەر- شاعیر و متەسەوفی گەورە ئەحمەدێ خانی (۱۶۵۰ - ۱۷۰۷) نزیکەی سێ سەدە و نیو لەمەوبەر لە داستانی "مەم و زین"دا نەورۆزی بە "عادەتێ موبارەک" ناوبردووە و بە وشە تابلۆیەکی ڕەنگینی جەژن و شادیی نەورۆزی ساڵانی نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمی بۆمان نەخشاندووە.