پرۆژەیاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە دەبرێتەوە پەرلەمانى عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ھەوڵدەدەن ھەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر پرۆژەیاسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی پارێزگاکان پێش ھەفتەیەک سەردانی ھەڵەبجەیان کرد، ئێستاش کار دەکەن بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بدرێت و ببێتە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.

دووبەردانى وتیشى: دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا و تەرخانکردنی دوو ترلیۆن و ١٠٠ملیار دینار بۆ ھەڵەبجە، بەشێک لە پەرلەمانتارەکان باسیان لەوە کرد، لەبەر شەقامی ئێمە کە ھیچ خزمەتێک بۆ ناوچەکانیان نەکراوە داوایان کرد دوابخرێت تاوەکوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو دەبێت، ماوەی دوو مانگیش بوو ھەندێک کێشەی سیاسی ھەبوو تا کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو بوون.

سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان دەشڵێت: کار دەکەین ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەو پڕۆژەیاسایە چوار ماددەییە بخرێتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، لە ھەوڵەکان بەردەوام دەبین تاوەکوو پەسەند دەکرێت، چونکە ھەموو ڕێکارەکان تەواو بوونە و تەنیا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.

News Code 223219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha