ئەمریکا جەختی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کردۆتەوە

بەشی جیهان- ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، بڵاوی کردەوە چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە پێشەنگی بەرنامەکانی واشنتۆنە بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بە ئامادەکارییەکانی ئیدارەی بایدن کردووە بۆ ڕێکخستن و پێشوازی لە سوودانی، کە چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بۆ یەکەمینجار دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و بەشدار لە دانووستانەکان ئەمریکا و عێراق دەست ئەلمۆنیتۆر کەوتووە، گوشارەکان تا دێت لەسەر حکوومەتەکەی سوودانی زیاتر دەبن بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق پەیوەندییە شڵەژاوەکەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخاتەوە.

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی باوەڕپێکراو، لە میانەی دیداری سوودانی و جەک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، ئەم گوشارانە زیاتر هەستیان پێدەکرا، یەکێک لەو سەرچاوانە کە نەیدەویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتوویەتی: "سۆلیڤان بە سووادنیی وتووە سەردانەکەی دەبێ لە دۆخێکی باش بێت، دۆخێک کە گوزارشت لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەولێر بکات".

News Code 223200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha