بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا کە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باس لە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ واشنتۆن کرا و بە سەردانێکی جددی و سەرکەوتوو وەسفکرا.
هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گرفتەکانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە کرایەوە.
بابەتی هەڵبژاردنەکان تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو و مەسعوود بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپات کردەوە و هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی کۆتای پێکهاتەکان خستەڕوو و ئەو بڕیارەی بە هەوڵدان بۆ بنکۆڵکردنی مافی پێکهاتەکان و زیانگەیاندن بە پڕۆسەی دیموکراسی لەقەڵەم دا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
Your Comment