بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەوڵدانە بۆ بنکۆڵکردنی مافی پێکهاتەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازیی لە خاتوو ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا کە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باس لە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ واشنتۆن کرا و بە سەردانێکی جددی و سەرکەوتوو وەسفکرا.

هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گرفتەکانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە کرایەوە.

بابەتی هەڵبژاردنەکان تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو و مەسعوود بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپات کردەوە و هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی کۆتای پێکهاتەکان خستەڕوو و ئەو بڕیارەی بە هەوڵدان بۆ بنکۆڵکردنی مافی پێکهاتەکان و زیانگەیاندن بە پڕۆسەی دیموکراسی لەقەڵەم دا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

News Code 223166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha