قوباد تاڵەبانی جەخت لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا، لەم بارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش ئەولەوییەتی سیاسی هەموو لایەنە عێراقییەکان بێت و خۆیان بەدوور بگرن لە هەرچەشنە هەڵوێست و کردارێک کە مەترسی بۆسەر سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بکات.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و گروپە تیرۆریستییەکان لە بۆشاییەک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.

لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ بنەبڕکردنی هەڕەشەی تیرۆر جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و دروستکردنی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان.

News Code 223162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha