جەمیل ئەحمەدی نەوسوودی، هونەرمەندی ناوداری هەورامان کۆچی دوایی کرد

بەشی کرماشان- مامۆستا جەمیل ئەحمەدی نەوسوودی لە مامۆستایانی بەناوبانگی ئاوازی هەورامی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستا جەمیل ئەحمەدی نەوسوودی شەوی دووشەممە ۱۴ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشینەوە کۆچی دوایی کرد.

لەم مامۆستا پایەبەرزە دەیان سیاوچەمانەی پڕ لە بیرەوەری بە یادگار ماوەتەوە و هەروەها چەندین کاری هاوبەشی لەگەڵ مامۆستا عوسمان هەورامی و مامۆستا حەمەحسێن کێمنەیی و گەورە هونەرمەندانی دیکە تۆمار کردووە.

News Code 223151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha