بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهبارهی كۆبوونهوهکە كۆشكی سپی ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، له بهشێكیدا هاتووه: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئهمریكا، جەیک سۆلیڤان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، کۆ بووەوە.
ههروهها له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا سۆلیڤان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشی درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەربڕی، هاوکات جەختی لەوەش کرد کە هاوکاری و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردستانێکی بەهێز و بەتوانا لەڕووی ئابوورییەوە بەردەوام دەبێت، هەر وەک چۆن لە دەستووری عێراقدا ئاماژەش پێکراوە. سۆلیڤان ئاماژە بە رۆڵی دیاری هێزەکانی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش دا و جەختی کردە سەر ئەو هاوپەیمانییە مێژووییەی لەنێوان ئەمریکا و پێشمەرگە.
كۆشكی سپی له ڕاگهیهندراوهكهیدا روونیكردووهتهوه: سلیڤان هاوخەمی خۆی دەربری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سیڤیلی کوردستان کە له شەڕی دژی داعش قوربانی زۆریان داوە و گیانفیداییان کردووە. ئەوەشی دووپاتکردەوە ئەمریکا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆی.
هاوکات ههروهها سۆلیڤان دووپاتیکردەوه، ئەمریکا پاڵپشتی دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، وەک داهاتی بەردەوام و بوودجە، رێکخستنەوەی هاوبەشییهكان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری، حکوومەتداری چاک، و پێشکەوتنی ئابووری لە سەرتانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
Your Comment