بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە کراوە.
ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات؛ سەربازە کوژراوەکەیان ناوی ساڵح ئای-یە. هەروەها باس لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنێکیان لەو ناوچەیە بۆ تۆڵەسندنەوە دەستپێکردووە.
لایخۆیەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە ڕۆژی (شەممە، ۱۷-۲-۲۰۲۴) کاژێر ۱:۰۰، لە ناوچەی زاب، لە سنووری پارێزگای دهۆک، هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا، "ژمارەیەک سەربازیان کوشتووە،" دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە.
Your Comment