ڕووسیا هەڵوێستی دوژمنکارانەی هەبووە دژی گەلی کورد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، حکوومەتی مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی رووسیای قەیسەری، یەکێتی سۆڤیەت و  رووسیای ئەمڕۆ بەرنامە و ستراتیجێکی دیاریکراوی نەوبوە بۆ پرسی گەلی کورد لە کوردستان، هەڵوێستی دوژمنکارانەی دیاریشی هەبووە لە هەندێ سەردەم و قۆناغی زۆر هەستیاردا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسینێکدا بەناونیشانی: "ھەڕەشەی زلھێزەکان بۆ سەر کوردستان" نووسیویەتی، "بۆ 300 ساڵ دەچێ رووسیا یەکێکە لە زلھێزەکانی جیھان و ناوچەکە، کارگەریی دیاری ھەبووە (بە باش و بە خراپ) لەوماوەیەدا لە سەر پرسە گرنگ و چارەنووسەکانی ئاسیا و ئەورووپا بەتایبەت، و لە نێویشیاندا پرسی کورد".

ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی رووسیای قەیسەری، یەکێتی سۆڤیەت و ڕووسیای ئەمڕۆ، بەرنامە و ستراتیجێکی دیاریکراوی نەبووە بۆ پرسی گەلی کورد لە کوردستان، "وەک ئەوەی ڕۆڵی باشی نەبووە لە پرسی کورد، ڕووسیا هەڵوێستی دوژمنکارانەی دیاریشی هەبووە لە هەندێک سەردەم و قۆناغی زۆر هەستیاردا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha