کوردپرێس:
محەممەدی ماملێ، کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی ۱۹۲٥ زاینی لە گەڕەکی «خڕێ»ی مەهاباد چاوی بە ژیان هەڵێنا و یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی: «ڕۆیی بە جێهێشتم» لە ساڵی ۱۹۳۸ تۆمار کرد.
زۆربەی سترانەکانی ئەم پایەبەرزە شیعری مامۆستا وەفایی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن و هاشمی نانەوازادەگانە و لە شیعری فۆلکلۆر و شاعیرانی دیش کەڵکی وەرگرتووە و بە چریکەیکی هەستبزوێن خوێندوونی و بۆمانی بە یادگار جێهێشتوون.
لە کتێبی «بازی بێریان» لە نووسینی موحەممەد حەسەن ئەحمەد، کە ژیان و گۆرانییەکانی مامۆستا ماملێ لەخۆ دەگرێ ئاماژە کراوە کە ماملێ پتر لە ۷۰۰ گۆرانی لێی بەجێ ماوە.
سەد داخ و کەسەر کە لە دوایین ساڵەکانی ژیانیدا تووشی نەخۆشی فەرامۆشی (ئالزایمێر) دەبێ و ئاکام لە ڕۆژی ۳ی ڕێبەندانی ساڵی ۲۶۹۸ (۱۹۹۹ ز) بۆ هەتاهەتایه دڵە پڕ هەست و ئەویندارەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان دەوەستێت و پێڵووی چاوانی بۆ هەمیشە بە ڕووی ئەویندارانی زایڵەی دەنگیدا لێک دەنێ و لە دوا مەنزڵگای لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی مەهاباد ئارام دەگرێ.
Your Comment