چیدی عێراق قەرزی ۷۰۰ ملیۆنی ڕەوانەى هەرێم ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیای فەرمیی گۆڕان "کەى ئێن ئێن" بڵاوی کردەوە عێراق هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بە قەرز ڕەوانەى هەرێم ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە: شاندەکەى هەرێم لە کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، بڕیارە ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتى عێراق پێشنیارەکانى هەرێم بخرێتە دەنگدانەوە و لەکاتی هێنانی دەنگی پێویست پرۆژکە ڕەوانەى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى لە دانیشتنێکدا، هەموارى یاساکە لە بوودجەى ۲۰۲۴-دا بکرێت.

سەرچاوە تایبەتەکەى کەى ئێن ئێن ئەوەى ئاشکرا کرد، لە کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا و لە وڵامی پرسیاری یەکێک لە وەزیرەکان، سەرۆکى حکوومەت ڕاگەیاندوە؛ تا دواى هەموار کردنەوەى ڕەشنووسی بوددجەى ۲۰۲۴ چاوەرێی مەکەن بەغداد هیچ برەپارەیەکى دیکە بەقەرز ڕەوانەى هەرێم بکات.

بەپێی ئەو قسانەى سەرچاوەکە؛ لەکاتی نەناردنی قەرزێکی دیکە بۆ دابەش کردنی مووچەى مووچەخۆران لەلایەن بەغدادەوە، دابەش کردنى مووچەى مانگى یەکیش دەکەوێتە مانگى داهاتووەوە.

News Code 222849

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha